لە کۆمیسیۆنی پلەی ژن لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە دوا بە دوای داواکاریی نایاسایی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بەم ئەندامێتییە بە پشتبەستن بە بانگەشەی بێ بنەماو بەڵگەی ساختەو بە کەڵک وەرگرتن لە گێڕانەوەی پوچەڵ و بە پێچەوانەی ھەوێنی دەقەکەی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی پێ ھات.
ئەم بڕیارنامەیە بە ٢٩ دەنگی بەڵێ و ٨ دەنگی نەخێر و ١٦ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.
بۆلیڤی، چین، کازاخستان، نیکاراگوا، نەیجیریا، عوممان، ڕووسیا و زیمبابۆی دەنگیان نەخێریان بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان دا.
کۆمیسیۆنی پلەی ژنان یەکێکە لە کۆڵەکەکانی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئیکۆسۆک). بڕیارنامەی هەڵوەشاندنەوەی بەشداریی ئێران لە کۆمیسیۆنی پلەی ژنان لەلایەن حکومەتی ئەمریکا و لە درێژەی گوشارە جیهانییەکانی دژی ئێران بە ئامانجی پشتیوانی لە ئاژاوەکان ھاتووەتە ئاراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ناسر کەنعانی» ڕایگەیاندووە کە ئێران لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا (لە ساڵی ٢٠١١ەوە) بۆ ماوەی دوو خول ئەندامی کۆمیسیۆنی پلەی ژنان بووە و لە ماوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردووشدا بۆ جاری سێیەم بە زۆرترین دەنگەوە ئاتە (٤٣ دەنگ لە کۆی ٥٤ ئەندامی ئیکۆسۆک) وەک ئەندام هەڵبژێردرا ، وتیشی: ئەم کارە دوژمنکارانەیەی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵدانێکە بۆ سەپاندنی داواکاریی سیاسیی تاکلایەنەو پشتگوێخستنی ڕێکاری هەڵبژاردن لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دا.
کەنعانی بە ئاماژە بە هەوڵە بەرفراوان و درێژخایەنەکانی ئەمریکا بۆ ناسەقامگیرکردنی ئێران و ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە پێشێلکردنی توندی مافەکانی نەتەوەی ئێران ڕایگەیاند: وڵاتێک کە خۆی پێشێلکاری گەورەی مافەکانی گەل و کۆمەڵگا ژنانی ئێرانەو ھەرلە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە تا ئێستا، خۆی لە ھیچ جۆرە ھەنگاوێکی ڕق لە دڵانە دژی ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران نەبواردووە، چۆن دەتوانێت بانگەشەی پشتیوانی لە مافەکانی ژنانی ئێران بکات ؟
ناوبراو وتیشی: بێ گومان ئەمریکا ناتوانێ بە چەواشەکاریی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کردەوەکانی خۆی لەمەڕ پێشێلکرانی بەربڵاوی مافی گشتی و بە تایبەت ئافرەتان بۆ چەندین دەیەی بەردەوام، لە ڕێگای سەپاندنی گەمارۆی تاکلایەنە بشارێتەوە.
ناسر کەنعانی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی چل ساڵی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە بواری پێشکەوتنی ژنان دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە و ئاشکرایە کە لەمەبەدواش ھەر ژنانی ئێران لەسەر بنەمای بەھا ئێرانی-ئیسلامییەکان درێژە بە ڕێبازی پێشکەوتن و گەشەسەندن دەدەن.
342/